پۆلیسی هەرێم ئاماری رووداوەکانی 2021 ئاشکرا دەکات

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری رووداوەکان ساڵی 2021ـی خستەڕوو.
کارزان ئەمیر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی 2021 ـدا 8 هەزار و 933 رووداو تۆمارکراون و بەهۆیانەوە 133 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لەو ماوەیەدا 215 رووداوی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمارکراون.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، لە ساڵی 2021 لە پارێزگاکانی هەرێم 59 حاڵەتی کوشتن بە هەڵە، 287 رووداوی خۆکوشتن و 215 رووداوی کوشتنی بە ئەنقەست تۆمارکراون، لەسەرجەم رووداوەکانیشدا 281 هاووڵاتی رزگارکراون.
شایەنی باسە کارزان ئەمیر جەختی لەوەشکردەوە، ساڵی رابردوو 5 هەزار و 530 رووداوی دزیکردن تۆمارکراوە، دوو هەزار و 334 کەسیش بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێم وتی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا هەزار و 300 دۆسیەی ساختەکاریی، 6 هەزار و 878 رووداوی فێڵکردن، هەزار و 552 رووداوی سواڵکردن و 363 حاڵەتی قومارکردن تۆمارکراون، هەروەها 51 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت و 149 کەسی دیکەش بە تۆمەتی مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button