لڤین پیلانێك لە دژی سزادراوانی بادینان ئاشكرادەكات

لڤین:

پێش ئەوەی دادگای پێداچوونەوە دۆسیەی پێنج سزادراوەكەی بادینان وەربگرێت، میدیاكانی پارتی دانپێدانانیان بڵاودەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: ئەو پێنج كەسەی لەلایەن دادگای تاوانی هەولێرەوە بە شەش ساڵ زیندانی سزادران لە ئێستادا كاردەكرێت بۆ ئەوەی لە كەناڵێكی پارتیەوە دانپێداننیان بڵاوبكرێتەوە.

هەرچەندە لە رۆژی دادگاییەكەدا شێروان شێروانی بە دادوەری راگەیاندبوو كە هەڕەشەم لێكراوە بە هاوسەرەكەم، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتارانی ئامادەبووی ناو هۆڵی دادگا دادوەر گوێی لەو قسەیەی ئەو دەستگیركراوە نەگرتووە.

سەرچاوەكەی لڤین ئاشكرایكرد: راگەیاندنی دەزگای پاراستن ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ بڵاوكردنەوەی دانپێدانانی ئەو پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسەی بادینان و پیلان وایە پێش ئەوەی دادگای پێداچوونەوە دۆسیەكە وەربگرێت لە كەناڵی كوردستان 24 بڵاودەكرێتەوە.

سەرچاوەكەی لڤین ئەوەشی ئاشكراكرد، دانپێدانانەكە لەژێرهەڕەشەدا تۆماركراوە، بەهۆكاری ئەوەش هەفتەی داهاتوو دیاریكراوە بۆ ئەوەی دادگای پێداچوونەوە ناچار بكەن ئەو سزایەی لەدادگای تاوانەكانی هەولێر دەركراوە پەسەند بكەن.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا هەریەكە لە شێروان شێروانی، شڤان بەرۆشكی، ئەیاز كەرەم، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا لەلایەن دادگاوە سزای شەش ساڵ زیندانی كردنیان بۆ دەركرا، بڕیارەكەش ناڕەزایی حزب و رێكخراو و پەرلەمانتارانی لێكەوتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button