کەشناسی هەرێم: سبەی بەفر لەناو شاری سلێمانی و دهۆک دەبارێت

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بارانبارین بەردەوام دەبێت و سبەینێش بەفر و بارانبارین لە ناوەندی شارەکانی سلێمانی و دهۆک دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات کە، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و سبەینێش، پلەی گەرما دادەبەزێت و باران و بەفر لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە ناوندی شاری سلێمانی و دهۆکیش تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ پلەی گەرما خستوەتەڕوو.