کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی له هه‌ولێر ڕاگەیەندرا

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا به‌رده‌وامین.
ئاری كاكه شین، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ ) رایگه‌یاند،” به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌رده‌وامه”.
هەروەها راشیگه‌یاند،” دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌رده‌وامه، هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت و نه‌وت به‌سه‌ر دانیشتوانی شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری دابه‌ش ده‌كه‌ین’.
سەبارەت بەو شوێنانەی کە سەرەتا نەوت وەردەگرن، ئاشکرای کردوە،” سه‌ره‌تا له به‌ستۆره، قوشته‌په، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، بنه‌سڵاوه، خه‌بات و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كه‌ین”.