یەکەم لێدوان لە بارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنەکانی شیعە

لڤین:

عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، کۆبوونەوەى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لەگەڵ موقتەدا سەدر ئیجابی و بەرهەمدار و بەرپرسیارانە بووە.

مەحمود روبەیعى، وتەبێژى عەسائیبى ئەهلى حەق لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ رایگەیاند “بەم نزیکانە دانیشتن و گفتوگۆى دیکە دەکرێت بۆ خزمەتکردنى عێراق، هێز و یەکگرتوویی رێگەچارەى نمونەییە بۆ بەدیهێنانى سەروەرى وڵات”.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیان بەرهەمداربووە لایەنەکانی بەشداربووی کۆبونەوەکە بەرپرسیارانە گفتوگۆیان کردووە.

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هەڵوێستى ئەوان پێکهێنانى حكومەتێكی زۆرینە و نیشتمانییە، نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی..

چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button