هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیانی دهڤهری راپهڕین

لڤین:
ئاسایشی راپهڕین هاوڵاتیانی ئاگادار كردهوه کە حكومهتی ئێران ئاوی زێی بچوکی بەرداوەتەوە، بۆیە لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ ئەو زێیە ئاگاداری خۆیان بن.
له راگهیهندراوێكدا کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، بڵاویکردوەتەوە، ڕایگەیاندوە،” ئێوارەی ئەمڕۆ ( چوارشەممە ٢٩ی كانونی یەكەمی ٢٠٢١ ) ئێران ئاوی زێی بچووکی کردووەتەوە لە سەدی کۆڵەسەی شاری سەردەشت”.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ سەر زێی بچوک لە سنوری پشدەر یان ئەو گوندنشینانەی دەکەونە سەر سەرزێی بچوک ئاگاداری خۆیانبن لە رووداوی نەخوازراو”.
بەنداوی کۆڵەسە دەکەوێتە سنووری شاری سەردەشت لە رۆژھەڵاتی کوردستان، ساڵی٢٠٠٩ دەستکراوە بە درووستکردنی، كاتی تەواوبوونی لە ساڵی ٢٠١٧، ئێران ئاوی زێی بچووکی بە رووی ھەرێمی کوردستاندا گرتەوە.
ساڵانە لە وەرزی زستاندا کاتێک ئاو لە بەنداوەکە زیاد دەبێت یان کەناڵەکانی بەنداوەکە پاک دهكرێنهوه، ئێران بڕێک ئاو بەردەداتەوە .
بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکەش بێ ئاگاداری ھەرێمی کوردستان، ھەندێ جار مەترسی بۆ ئەو گوندنشینانە دروست دەکات کە دەکەونە نزیک زێی بچووک.