بۆ تاوتوێی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پەرلەمان کۆدەبێتەوە

لڤین:
سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و، هاوكات به‌دواداچوونی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی سه‌باره‌ت به داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خریته‌ڕوو.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌دواداچوونی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی سه‌باره‌ت به داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خریته‌ڕوو، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٢)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٢١، به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لێژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری) سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕِۆژەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ – پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
٢ – پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ – پڕِۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
٢ – پڕِۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ – پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
٢ – پڕِۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (١٢)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٢١، تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د. ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق