بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە کوردستان ئاماده‌کاری دەکرێت

لڤین:
ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئۆمیكرۆن ده‌ست پێ ده‌كات و سبه‌ینی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆ ده‌بنه‌وه.
ئۆمیكرۆن، جۆرێكی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنایه و به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه له ئێسته‌وه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات تا به كه‌مترین زیان له‌و ڤایرۆسه ده‌ربچێ، لە ئێستادا له چه‌ندین وڵاتانی دنیا بڵاو بوه‌ته‌وه و گومانی زۆر هه‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
سبه‌ینێ لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش باسكردنی ئۆمیكرۆن ده‌بێت.
د.سامان په‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر رای گه‌یاندبوو كه تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی ئۆمیكرۆن تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بین.
ئۆمیكرۆن، جۆرێكی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنایه و به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه له ئێسته‌وه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات تا به كه‌مترین زیان له‌و ڤایرۆسه ده‌ربچێ.
جێگەی ئاماژە پێدانە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمرۆ ( دووشەممە ، 20ی کانونی یەکەمی 2021 ) بڵاویکردوەتەوە،ڕایگەیاندوە،” تائێستا هیچ ئاماژە و بەڵگەیەک نییە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن خێراتر لە گۆڕاوی دەلتا بڵاوبێتەوە”.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، “کۆرۆناش بەرە بەرە دەبێتە ڤایرۆسێکی باوی وەک ئەنفلۆنزا”.