هێزە ئەمنییەكانی هەولێر خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

لڤین:

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگری شارستانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بە مەبەستی ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەكانی لافاو.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر، کە ئەمڕۆ ( دوشەممە، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە، تێیدا هاتوە.” لە كۆبونەوەیەكی فراواندا لە دیوانی پارێزگا،پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنەکانى ڕاسپارد،  وەک ئامادەباشى بۆ قۆناغى دوەمى کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕوى لە ناوچەکەمان کردوەو وا پێشبینى دەکرێت له‌ كاته‌كانى ئێوارەى ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌، بارانبارین دەست پێدەکاتەوەو لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر بێت و هەندێك جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌، هەرچى زوەو پەلەبکەن لە گرتنەبەرى هەمو ڕێوشوێنێکى پێویست بۆ بەرگرتن و ڕوبەڕوبونەوەى مەترسیەکانى لافاو”.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە،”لەدواى کۆبونەوەش لە هەمو ئەو شوینانەى کە مەترسى دروستبونى لافاویان لەسەرە تیمەکان و ئامێرى پێویست دابینکراو تەواوى هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆو بەرگرى شارسانى) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستى و شارەوانیەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و تەواوى فەرمانگاکان بکەونە حاڵەتى ئامادەباشى تەواو بۆ هەر ئەگەر و ڕوداوێکى نەخوازارو و پاراستنى سەرو ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و دەوامى شەوانە بڕیارى لێبدرێت”.

دەقی راگەیەندراوەكە:

هەولێر .. بۆ ڕوبەروبونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە

دواى نیوەڕۆى ئەمرۆ دوشەممە 2021.12.20، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر و ئامادەبونى عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەبارەت بە ڕوبەروبونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، لەدیوانى پارێزگا، کۆبونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنەکانى ڕاسپارد،  وەک ئامادەباشى بۆ قۆناغى دوەمى کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕوى لە ناوچەکەمان کردوە و وا پێشبینى دەکرێت له‌ كاته‌كانى ئێوارەى ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌، بارانبارین دەست پێدەکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر بێت و هەندێك جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌، هەرچى زوە و پەلەبکەن لە گرتنەبەرى هەمو ڕێوشوێنێکى پێویست بۆ بەرگرتن و ڕوبەڕو بونەوەى مەترسیەکانى لافاو، لەدواى کۆبونەوەش لە هەمو ئەو شوینانەى کە مەترسى دروستبونى لافاویان لەسەرە تیمەکان و ئامێرى پێویست دابینکرا و تەواوى هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگرى شارسانى) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستى و شارەوانیەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و تەواوى فەرمانگاکان بکەونە حاڵەتى ئامادەباشى تەواو بۆ هەر ئەگەر و ڕوداوێکى نەخوازارو و پاراستنى سەرو ماڵ و گیانى هاوڵاتییان و دەوامى شەوانە بڕیارى لێبدرێت.

لەتەورێکى ترى کۆبونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردوى تیمەکان کرا لە بەهانەوەچون و یارمەتیدان و پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى بەهۆى لافاوەکەى ڕۆژى هەینى رابردو دوچارى زەرە و زیان هاتن، پارێزگاری هه‌ولێر دەستخۆشى لە سەرجەم دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و هەمو ئەو کەس و لایەنانەى کرد هەر لەسەرتایی ڕوداوەکەدا دەستى هاوکارى و یارمەتیان بۆ لێقەوماو و زیانلێکەوتوان درێژکرد و به‌شداریبون له‌ به‌هاناوه‌چونی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و هه‌رچی پێویست بو بۆ هاوكاریكردنیان درێغییان نه‌كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button