بەهۆی هەرەسی بەفرەوە ئاوی قەزای چۆمان کێشەی بۆ دروست دەبێت

لڤین:

قائیمقامیەتی چۆمان، لە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوەوە بەهۆی هەرەسی بەفرەوە، گەیشتنی ئاوی خواردنەوە لە پڕۆژەی ئاوی “پرژێ”ەوە بۆ سەنتەری قەزاكەیان كێشەی بۆ دروست بوەو وەستاوە.

قائیمقامیەتی چۆمان، لە رونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندوە، تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان لە بەدواداچونی ئەو کێشەیە بەردەوام بون، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆش نەتوانراوە ڕێرەوی ئەو پرۆژەیە بۆ گەیاندنەوەی ئاو بکرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە، “هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە هەمو تواناکانی خۆمان بۆ لادانی ئەو بەفرە زۆرە تەرخان دەکەین”.

ئاوی پرژێ کە پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی چۆمان دابین دەکات، 12 كیلۆمەتر لەسەنتەری قەزای چۆمانەوە دورەو لە ئاستی روی دەریاوە 2300 مەتر بەرزە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button