ئاسایشی سلێمانی دەربارەی تەقەكانی ئەم ئێوارەیە هاتەدەنگ

لڤین:

پاش ئەوەی کاتژمێری ٦ی سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ( یەک شەممە، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ) لە شاری سلێمانی تەقەیەکی زۆر کرا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،” لەکاتێکدا ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی دادوەری لێکولێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ھەولێاندا کە تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر،کە بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکرد، دەستگیربکەن ،لەئەنجامدا رووبەرووی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بویەوە و بوەھۆی بریندارکردنی یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی سلێمانی”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بە زوو ترین کات کۆنترۆلی دۆخەکە دەکەن و تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button