بەهای لیرە ئەمڕۆش جارێکی دیکە دابەزی

بەهای لیرەی تورکی لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە داڕمانی بەخۆیەوە بینی و ئاستێکی نوێی تۆمارکرد، هەر دۆلارێک گەیشتە ئاستی 17.5 لیرە.

بەگوێرەی ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان بەهای لیرەی تورکی دابەزینێکی گەورەی دیکەی تۆمارکرد و 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و 750 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش دوای لێدوانی رەجەب تەیب ئەردۆغان دێت، کە لەبارەی داڕمانی بەهای لیرە قسەی کرد و پەیمانیدا کە رێوشوێنی پێویست بۆ دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان دەگرنەبەر.

سەرۆک کۆماری تورکیا کە بە هۆکاری ئەو داڕمانە دەستنیشاندەکرێت لە وڵاتەکەیدا جەختیشی کردەوە، کە بەردەوام دەبن لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی پاڵپشتیکردن لە نزمی نرخی سوود.

هاوکات بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، هەزاران خۆپیشاندەر لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە لەسەر داواکاری سەندیکای کرێکاران رژانە سەر شەقامەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button