یەكەم حاڵەتی ئۆمیكرۆن لە ئێران تۆماركرا

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبون بە نەوە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا راگەیاند كە بە “ئۆمیكرۆن” ناسراوە.

محەمەد مەهدی گویا، سەرۆكی ناوەندی روبەڕوبونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبونی بە ئۆمیكرۆن لە وڵاتەكەی راگەیاند.

لەوبارەیەوە کەمال حەیدەرى، جێگرى وەزیرى تەندروستى ئێران  بە تەلەفزیۆنى فەرمى وڵاتەکەى وت “توشبوەکە لە ناوەڕاستى تەمەنیدایە و بەم دواییانە لە ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە.”

هەروەها لەلای خۆیشییەوە حەمید رەزا جەماعەتی، سكرتێری لیژنەی زانستیی كۆرۆنا لە ئێران، داوای كرد كەرەنتینی گشتی بۆ ماوەی چوار هەفتە رابگەیەنرێت.

بەپێی ئامارەکانى تەندروستى ئێران، تا ئێستا 131083 حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لەگەڵ زیاتر لە شەش ملیۆن توشبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button