سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە مێردمنداڵێک دەستگیرکران

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی ،مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سوكایه‌تیان به‌مێردمنداڵێك كردبوو، دواتر ڤیدیۆکەیان له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبووه‌وه.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندوە، “دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه سێ تۆمه‌تبار سوكایه‌تی به‌مێردمنداڵێك ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را دۆزرانەوە ده‌ستگیرکران”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکراوە، “له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ه، ر، س)، (ه، ئـ، ف)، (س، ص، ع) به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه ”.