دەستگیركردنی دوو قاچاخچیی چەكی داعشی لە هەولێر ڕاگەیەندرا

لڤین:

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ شەری دژی داعش رایگەیاند، دژەتیرۆری کوردستا دوو قاچاخچیی چەکی داعشی لە ناوچەی زەیتوونی هەولێر دەستگیرکردووە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە لاپەرەی فەرمی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی،”ئەمڕۆ دژەتیرۆری كوردستان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی  ناوچەی زەیتوونی هەولێر  دوو قاچاخچیی چەکی داعشی دەستگیرکردوە”.

هاوپەیمانان لەتویتەكەیدا ئەوەشی نوسیوە، “ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە وادەکەن داعش نەتوانێت قاچاخی بە چەکەوە بکات، چەک هەڵبگرێت و بگوازێتەوە .

تاوەكو ئێستا لایەنە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەم تویتەی هاوپەیمانی بۆشەری داعش هیچ روو نكردنەوەیەكیان   بڵاونەکردووەتەوە.

پێشتریش هاوپەیمانی نیودەوڵەتی لەتویتێكدا رایگەیاندبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و چەند دەزگایەکی دیکەی ئەمنی زیاتر لە 20 کەسیان بە تۆمەتی لایەنگریی داعش لە هەڵەبجە دەستگیرکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button