سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی هاتەدەنگ و دەڵێت، دوای چارەسەر دەگەڕێتەوە كوردستان و لەسەر كارو پڕۆژەكانی بەردەوام دەبێت. 

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی کە كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه‌ له‌ ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌وامی نەکردووە  زیاتر لە هەفتەیەکیش دەبێت هه‌رێمی كوردستانی بەجێهێشتووه‌، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بەوە هەواڵە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

وەزیری سامانە سروشتیەکان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کێشەی هەبووە

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ژمارەیەك میدیا بە مەبەستی ڕاكێشانی بینەری زیاتر، هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی د.كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكانیان بڵاو كردووەتەوە.

 

بۆ ئەم مەبەستە د. كەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەكان پەیوەندی كرد بە سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و لەم بارەوە ڕایگەیاند: “من بۆ چارەسەری پزیشكی ئێستا لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لەلایەن ژمارەیەك میدیاوە كە هیچ جۆرە خزمەتێك بە كەس ناكات، بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەكەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم كە بەڕێز سەرۆكوەزیران بە بەندەی بەخشیوە، دوای چارەسەریش دەگەڕێمەوە كوردستان و لەسەر كار و پڕۆژەكان بەردەوام دەبم”.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button