برێت مهكگۆرك گەیشتە بەغدا

لڤین:
ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لهشارى بهغدایهو لهكۆبونهوهیهكیشدا لهگهڵ سهرۆك كۆمارى عێراق، جەختکرایەوە لەپێویستی کۆتاییھێنان بەقەیرانەکانی ناوچەکە لەڕێگەی دیالۆگو بەیەکگەیشتن بەئاڕاستەی کەمکردنەوەی ناکۆکیو بارگرژییەکان.
ڕاگهیهنراوی سهرۆكایهتى كۆمار ئاماژە بەوەدراوە،” د.بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمارى عێراق پێشوازیکردوه لەبرێت مهكگۆرك ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ئهوهش هاتوه،” لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتو گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەبوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسیو ئابورییو کەلتووریو ژینگەیی لەڕێگەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێک خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ھەردولا بکات”.
ههر لهو كۆبونهوهیهدا باس لەکۆتاییھێنان بەڕۆڵی شەڕکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیو بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەڕێگەی ڕاوێژەوە کراو دوپاتکرایەوە لەگرنگی ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.
ههر لهو كۆبونهوهیهى سهرۆك كۆمارو برێت مهكگۆركدا بەگرنگییەوە باس لەگۆڕانکارییو پێشھاتەکانی ناوچەکە کراوهو جەختکراوهتهوه لەپێویستی کۆتاییھێنان بەقەیرانەکانی ناوچەکە لەڕێگەی دیالۆگو بەیەکگەیشتن بەئاڕاستەی کەمکردنەوەی ناکۆکیو بارگرژییەکان.
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک كۆمار جەختیکردۆتهوه لەڕۆڵی گرنگو میحوەری عێراق لەناوچەکەدا، وەک پێکھاتەیەکی گرنگی سازانو سەقامگیرییو پەرەپێدانی ئابوریو بازرگانیو گەشەپێدان لەپێناو بەدیهێنانی ئاسایشو سەقامگیریی بۆ وڵاتو گەلانی ناوچەکە.