ئەمرۆ بڕیاری کۆتایی لە تانەکانی ھەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت

لڤین:
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی تانەکانی هەڵبژاردن دەدات.
بەگوێرەی وادەی دیاریکرا و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 13/12/2021، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر تانەکانی هەڵبژاردن بدات،.
بەڵام بەھۆی زۆری ژمارەی تانەکان لە ئەنجامەکان پێدەچێت راگەیاندنی بڕیاری کۆتایی لەسەر تانەکان دوابخرێت.
لە 5/12/2021، یەکەم دانیشتنی دادگا، بۆ پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، بڕیاری کۆتاییش بۆ ئەمڕۆ دواخرابوو.