شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ ناوچه‌كه دەگرێته‌وه

لڤین:
پێشبینیی ده‌كرێت له نێوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ عێراق و ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
سادق عه‌تیه شاره‌زای كه‌شناسیی عێراق له پەڕەی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ژێر ناوی (خێر به‌ڕێوه‌یه) ڕایگه‌یاندووه: بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسیی ئه‌وروپی بۆ پێشبینییه‌كانی ئه‌م مانگه ئاماژه به بارینی باران له عێراق و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كات.
سادقه عه‌تیه نووسیویشیه‌تی: بارانی پێشبینییكراوی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له تێكڕای ناوه‌ندیی ساڵانه به‌رزتر ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌وه‌ی سادق عه‌تیه ئاماژه‌ی پێ كردووه “له نیوه‌ی ئه‌م مانگه‌وه باران ده‌ست پێده‌كات و تا سێیه‌كی كۆتایی مانگ به‌ره‌و هه‌ڵكشان و زیادبوون ده‌چێت”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی عێراق وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: له‌ئێستاوه ئاماژه‌كانی باشبوونی جووڵه‌ی به‌رگه‌هه‌وا ده‌ركه‌وتوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بای شێداری بازنه‌ییش له نێوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست پێده‌كات.