بارەگای بارزانی دەیەوێ لەڕێگای فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی.. لۆبی بۆ دەسەلاتی مەسرور بارزانی بکات..!!

شیکردنەوەی: دڵشاد مەجید
پارتی لەڕێگای پرۆ پارتیەکانی پارچەکانی تری کوردستان لە دەرەوە ڕێکخراوێک بۆ ڕەوەندی کوردی دروست دەکات، کەتەنیا حزمەتی سیاسەتەکانی بارەگای بارزانی دەکات.
▪️یەکێتی ئەوروپا ٣٥ ھەزار پەنابەری عێراقی دەنێرێتەوە، کە ٪‏٨٤ ئەو ژمارەیە خەلکی ھەرێمن.
▪️پارتی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرانە، داوای پارەی لەیەکێتی ئەوروپا کردووە.!!
▪️پارتی بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیەکانی رەوەندی کوردی لە ئەوروپاو ئەمریکا و رووسیا و ئوسترالیا و ووڵاتانی عەرەبی، مووچەی بندیوار بۆ سەدان کەس دابین دەکات.
پارتی لەگەل دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی لەکۆتایی ٢٠١٩ ھەوڵێکی جدی دا بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێک لەئەوروپاو ئەمریکا لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی). بەڵام بەھۆی سەرھەڵدانی پەتای کرونا ھەوڵەکە دواخرا.
سێ ئامانجیش ھەبوو لەدروستکردنی ئەو ڕێکخراوە.
١- دەیانەوێ سەپۆرتی سیاسی و لۆبیکردن بۆ حوکم و دەسەلاتی تازەی مەسرور بارزانی بکەن، کە دەسەلاتی ئێستای مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لەدەسەلاتی پێشووتر، ھەوڵی چاکسازی سیاسی و ئابووری دەدات. ھەر کەسێک لەسەردەمی دەسەلاتی مەسرور کۆچ بکات یا بەرەو ھەندەران بروات لەبەر کێشەی سیاسی و ئابووری نیە.!!
٢- بەمەرجەع کردنی بارزانی و بارەگای بارزانی.
٣-لەڕێگای ئەو فیدراسۆنە نۆیە کاریگەری رێکخراو کۆمەڵە و گروپە چالاکەکانی پەکەکەو پەیەدە کەم بکاتەوە .
▪️بەڵام دوای
١-فەزیحەکەی پەنابەرانی کورد لە سنووری نێوان پۆلەنداو بلارووسیا.
٢-ھەروەھا دوای سەردانیکردنی وەزیری دەرەوەی سوید ( ئانا لیندا) وەک نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق و ھەرێم، لێکەوتەکانی ئەو دوو پێشھاتە ، پارتی و بارەگای بارزانی ناچار کرد کەپەلە بکەن لە دروستکردنی ئەو ڕێکخراوە.
 بۆ ( ئانا لیندا) وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی عێراقی کرد؟
بەحوکمی ئەوەی سوید تا کۆتایی ئەمساڵ سەرۆکایەتی (ڕێکخراوی ئاسایش و ھاریکاری ئەوروپایە- OSCE) ووتالانی ئەورپی ھەر لەگەل سەرھەڵدانی قەیرانی بلاروسیا ، داوایان لەسوید کرد پێش تەواوبوونی وادەی سوید لەسەرۆکایەتی رێکخراوی ئاسایش و ھاوکاری ئەوروپا ئەم سەردانەی عێراق بکات.
لەم سەردانەی ئەم خاڵانە باسکراوە.
▪️لەبەھاری ساڵی داھاتوو، ئەوروپا چاوەرێی شەپۆلێکی تری پەنابەرانە. ئەمجارە ئەم شەپۆلە رێگای ووشکانی دەگرنەبەر. رووسیاش لەپشت ئەو پرۆسەیەیە، بەمەبەستی کێشەی لەگەل ئۆکرانیا ، دەیەوێ گوشار بۆسەر یەکێتی ئەوروپا بھێنێت.
▪️دەبێت عێراق ڕێگاو ڕێکارەکانی ئەو کۆچە بەرتەسک بکاتەوە.
▪️خالێکی گرنگتر ئێستا ٣٥ ھەزار کۆچبەری عێراقی ، کە ٣١ ھەزاریان لەئەلمانیاو زیاتر لە٢ ھەزاریش لەسوید و باقیەکی تری لەئەوروپا، وەڵامی دەرکردنیان و قبوول نەکردنیان بۆ گەراتەوە، دەبێت عێراق وەریان بگرێتەوە، ئەگەر عێراق وەریان نەگرێتەوە ، ئەوا سزای ئابووری رووبەرووی عێراق بە ھەرێمیشەوە دەکەنەوە. چونکە ٪‏٨٤ ی ئەو کوچبەرانە کوردی ھەرێمی کوردستانن کە دەکاتە نزیکەی (٢٩) ھەزار کەس.
▪️کاتێک وەفدەکەی سوید لەگەل دەسەڵاتدارانی ھەرێم قسە دەکەن، سەبارەت بەوەرگرتنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەران، ھەرێم ڕازی بووە بەوەرگرتنەوەیان ، بەڵام بەناوی یارمەتیدان و دووبارە نیشتەجێ کردنیان داوای پارەی لەیەکێتی ئەوروپا کردووە.!!
▪️جگەلەم خاڵانە، وولاتانی ئەوروپا باسی کشانەوەی سەربازو ڕاھێنانەکانی خۆیان کردووە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا. ھەروەھا دەیانەوێ لەمەلەفی گەندەڵیەکانی پارتیش بکۆڵنەوە، سەبارەت بەیارمەتیە سەربازیەکانی ئەوروپا بۆ پێشمەرگە.
وەڵامی حکومەتی عێراق چی بووە!!
بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی عێراق ئامادەیی دەڕبڕیووە کە ئەو کۆچبەرانە وەربگرێتەوە و ھەروەھا رێوشوێنی سەفەرکردنیش توندوتۆڵ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لەسەرەتای ساڵی داھاتوو وەفدێکی حکومەتی عێراق و ھەرێم و نوێنەرێکی ئەو ڕێکخراوە بەناوی فیدراسیۆنی ڕەوەنی کوردی ، سەردانی ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن، بۆ گرتنبەری رێوشوێنی ھێنانەوەی ئەو کۆچەبەرانە و چۆنیەتی رێگەترن لەکۆچی زیاتر بۆ ئەوروپا.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button