بافڵ جەلال تاڵەبانی واژۆ لەسەر گۆڕانکارییەکانی نێو یەکێتی دەکات

لڤین:
ئەندامێکی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوەکان و لێپرسراوی مهكتهبی پهیوهندییهكان و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و لە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردندا گۆڕانکاری ئەنجام بدات بۆ ئەوە مەبەستەش لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2021، غازی كەركوكی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، لەو چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکیتی داوێتی بە بافڵ تاڵەبانی، چەندین گۆڕانكاری پێویست لە ئۆرگان و مەكتەب و مەڵبەند و ڕێكخستنە ناوخۆییەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لێپرسراوی چەند مەکتەبێک دەگۆڕێت و دوو ئەندامیش بۆ دەستەی کارگێڕیی زیاد دەکرێت.
باسیلەوەشکردووە، ”ئەو گۆڕانكارییانە بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشچوونی كاروبارە حزبییەكانە و هەروەها دانانی كەسانی شیاوە لە شوێنی شیاو، هاوكات گۆڕانكارییەكانیش بەچەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێن و لەسەرەتادا بەرپرسی چەند مەكتەبێت گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت و پاشان بەرپرسی مەڵبەندەكان و دواتر ڕێكخستنەكانی دیكە ئەو گۆڕانكارییانەیان تیادا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش كارێكی سروشتی و ئاساییە بۆ زیاتر نوێبوونەوەی یەكێتیە.”