وەزارەتی پەروەردە لەبارەی هۆنراوەیەک لە پڕۆگرامی خوێندندا کە بە سوکایەتی بە ئیسلام لێک دەدرێتەوە ڕونکردنەوە دەدات

لڤین: 

وەزارەتی پەروەردە لە بارەی بونی هۆنراوەیەک لە پڕۆگرامی خوێندنی 10ی ئامادەیی  کە وەک سوکایەتی بە دینی ئیسلام باسی لێوە دەکرێت دەڵێت ئەو بابەتە نوێ نییەو خەریکی پێداچوونەوەن. 

دوای دروستبوونی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەى بوونی شیعرێک لەناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 10ی ئامادەیی کە سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام دەکات، وەزارەتی پەروەدە دەڵێت، ئەو شیعرە لە 2007ـەوە لەناو پڕۆگرامدایە و تازە نییە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونکردنەوەیەکەیدا دەڵێت، بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە و چەند ڕوونکردنەوەیەک دەدات؛

1- ئەو بابەتە لە ساڵی 2007ەوە لە پۆلی (10) لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت.

2- ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستا دا لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (11 و 12)ـی ئامادەیی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت. وە کتێبی کوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەیە و لێژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2022 – 2023) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10) لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button