لەبارەی کڕینی ڤێلایەک لە ئەمەریکا مەسرور بارزانی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی کڕینی ڤێلایەک لە لەلایەن ( مەسرور بارزانی )ـیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

لە روونكردنەوەكەداهاتووە : چەند ڕۆژێكە هەندێك سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی كەسێكی ئەمەریكی بڵاودەكەنەوە كە ڕاپۆرتێكی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی بۆ نییە.

ئەوەشهاتووە، دوای بەدواداچوونمان، دەركەوت نووسەری ڕاپۆرتەكە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێكی كوردی پێشووی عێراقەوە هەیە كە هاووڵاتی ئەمەریكییە و بە هەڵوێستەكانی دژ بە خەڵكی كوردستان ناسراوە و بە هۆی كردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لە لایەن خەڵكی نیشتمانپەروەری كوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا كرا.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

چەند رۆژێکە هەندێك سایت و پەیجی سۆشیال میدیا، بابەتی کەسێکی ئەمەریکی بڵاودەکەنەوە، کە راپۆرتێکی بێ بنەمایە لە سەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی بۆ نییە، لێرەدا بە پێویستی دەزانین چەند روونکردنەوەیەك لە بارەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایە بخەینەڕوو:

 

نووسەری راپۆرتەکە بۆ هەڵبەستنی درۆیەکانی پشتی بە کۆنتراکتێك بەستووە، کە گوایە واژوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەم واژویە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نیە.

 

دوای بەدواداچوونمان، دەرکەوت نووسەری راپۆرتەکە، پەیوەندی لە گەڵ خێزانی پەرلەمانتارێکی کوردی پێشووی عێراقەوە هەیە کە هاووڵاتی ئەمەریکییە و بە هەڵوێستەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان ناسراوە و بەهۆی کردەوە و هەڵوێستی خۆفرۆشانەی، لەلایەن خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە، سزا درا و لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی پێ نەدرا و ڕیسوا کرا.

 

دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە، هەڵبەستراوە و بەشێکە لەو هەڵمەتە چەواشەکارییەی، کە دژی  چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی حکومەت دەکرێت.

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

9ی دیسەمبەری 2021

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button