بە وێنە… کۆنگرەی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی

لڤین:
کارەکانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە سلێمانی بەردەوامە.
كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ له شاری سلێمانی، له‌هۆڵی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌وتی دەستیپێکرد و بڕیارە سبەینێش کارەکانی بەردەوامبێت، له‌م كۆنگره‌یه‌دا ٨٩٢ ئه‌ندام تێیدا به‌شدارن، ٢١٢ ئه‌ندام ژن و ٧٧٠ پیاو.
بڕیار وایه لە كۆنگره‌کەدا سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت و په‌یڕه و پڕۆگرام و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دبخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ.