لە هەولێر باندێکی دیکەی لەشفرۆشی دەستگیر کرا

لڤین:

پۆلیسی هەولێر، ئاشکرایکرد، کە لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی شاری هەولێر، باندێکی دیکەی لەشفرۆشیان دەستگیر کردووە.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراوینەتەوە لە بوونی باندێکی لەشفرۆشی لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی سنوری شاری هەولێر.

وتیشی: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، پۆلیس چوونەتە شوێنەکە و لە دوای پشکنین، ١١ کەسیان دەستگیر کردووە، کە ٣ کەسیان پیاوە و ئەوانی دیکەیان ژنن، وتیشی: سەرجەم ژنەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون و لەو شوێنەدا کاری لەشفرۆشییان کردووە.

ئەوە دووەم باندی لەشفرۆشییە لە هەولێر دەستگیر دەکرێن و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا باندێکی دیکەی حەوت کەسی بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیر کران.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button