حاکم ڕزگار: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مافی نییه قسه له‌سه‌ر سزاکەی گیراوانی بادینان بکات

لڤین:
حاکم رزگار ئەمین، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مافی نییه قسه له‌سه‌ر سزاکەی گیراوانی بادینان بکات، چونکە دۆسیەکەی نەدیوە و ئەرکی ئەویش نییە، دەشڵێت: چل ساڵە له‌ده‌زگای دادوه‌ریدا ئیش ده‌كه‌م له‌ئێستا خراپتر باری دادوه‌ریم نه‌بینیووه، ڕاشیدەگەیەنێت کە دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج کەسە هەڵبوەشێنێتەوە و یەکسەر ئازادیان بكات.
حاکم ڕزگار محەمەد ئەمین، ئەندامی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان، کە لەدوای ڕوخانی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣، لەسەرەتای پرۆسەی دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و بەرپرسانی باڵای ڕژێمی بەعس سەرۆکایەتی دادگای تایبەتی دەکرد، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، قسە لەسەر سزای شەش ساڵ زیندانی کردن بەسەر پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەوانی بادینان، کە لە لایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە بەسەریاندا سەپێنرا دەکات و هەروەها باس لە دۆخی دادگاکانی هەرێم لە ئێستادا و ئەگەر و چۆنیەتی تەمیز کردنەوەی بریارەکەی دادگا دەکات.
دوێنێ چوارشەممە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا وەڵامی ڕەخنەکانی ڕای گشتی دایەوە سەبارەت بە بڕیاردانی شەش ساڵ زیندانی کردن بۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان و ڕایگەیاند “پڕۆسەی دادگایی کردنەکە بەشێوازێکی شەفافانە بەڕێوەچووە”.
سەبارەت بەمە حاکم ڕزگار محەمەد ئەمین، دەڵێت: “هیچ کەس و لایەنێکی دادوەری مافی ئەوەی نیە نە بەباش یاخود پێچەوانە قسە لەسەر دۆسیەیەک بکات کە هێشتا نەیبینووە و کاری ئەو نەبێت چونکە ئەوە کاری دادگای پێداچونەوەیە پاش بینینی دۆسێیەکە کەهێشتا نەیبینیووە.
دەشڵێت” ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مافیان نییه قسه بكه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌كه بڵێن ئه‌م كێشه‌یه واباش به‌ڕێوه‌چووه یان هه‌ر ته‌علیقێكی تر له‌وباره‌یه‌وه چونكه ئه‌وكات ئه‌و بابه‌ته له‌دواجاردا ده‌بێت بچێته به‌رده‌می ئه‌و ده‌سته‌یه یا دادگای پێداچوونەوە جا ده‌سته‌ی پێنج كه‌سیه‌كه‌یه یان ده‌سته گشتیه‌كه‌یه”.
حاکم ڕزگار زیاتر دەڵێت: “ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مافی ئه‌وه‌ی نییه قسه بكات له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره یاساییه یان نایاساییه، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری جیهه‌تێكی ئیدارییه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی بارودۆخی قه‌زایی و چۆنیه‌تی دانانی دادوه‌ر و چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی و مۆڵه‌ت و فه‌رمانبه‌ر و هه‌ندێك سه‌ڵاحیه‌تی تر كه یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هاتووه به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یسێكی قه‌زائی، هونه‌ری كه ئه‌م بڕیاره دروسته یان دروست نییه ئه‌وا دادگای ته‌میز به‌ته‌نها ئه‌و مافی هه‌یه بڵێت ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی دروست و قانونی و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك ده‌رچووه یان ده‌رنه‌چووه”.
لەبارەی دۆخی دادگاکانیش دەڵێت: نزیكه‌ی چل ساڵ ده‌بێت له‌ده‌زگای دادوه‌ریدا ئیش ده‌كه‌م له‌یاریده‌ده‌ری دادوه‌رییه‌وه هه‌تا گه‌یشتومه‌ته ئه‌م قۆناغه كه‌قۆناغی دادگای پێداچوونه‌وه‌یه پێموایه له‌ئێستا خراپتر باری دادوه‌ریم نه‌بینیووه.
هەروەها دەڵێت: “دادگای پێداچونەوە دەتوانێت بڕیاری سزادانی ئەو پێنج کەسە هەڵبوەشێنێتەوە ئه‌گه‌ر یاسایی نه‌بوو ده‌توانن ئه‌و تۆمه‌تبارانه یەکسەر ئازاد بكه‌ن”.