ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد

لڤین:

ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد و نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی واژۆکرد.

8ی ئەم مانگە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بە 18 دەنگ ئومێد خۆشناوی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دەستنیشانکرد و ئەمڕۆش ناوبراو لە ڕێوڕەسمەکەدا کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوێندی یاسایی خوارد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو بارەیەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له‌ پارێزگاری نوێی هه‌ولێر کردووە و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ڕایگەیەندووە کە “له‌م دۆخه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و قه‌یران رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه‌ ئەرکی پارێزگاری هه‌ولێر قورسه‌”، ڕاشیگەیاندووە کە پارێزگاری هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگاری هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ولێر بێت و به‌ یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات.

بەپێی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی، هەر ئەمڕۆ فەرمانی هەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو واژۆکردووە.

دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر، لە کاتێکدایە کە پارێزگاری پێشووی هەولێر لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button