بەرەیەکی سیاسی نوێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دادەمەزرێنرێت

 لڤین:

بۆ هەڵبژاردنی داهاتوووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،  بەرەیەکی سیاسی نوێ دادەمەزرێنرێت.

نوسینگەی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنیە و سکرتێری بزوتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشکرایکرد کە  عەلاوی لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق و نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی عێراق هاوپه‌یمانیه‌تیێكی سیاسی بۆبەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دادەمەزرێنێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوەکەی نوسینگەی عەلاویدا هاتووە: لەمیانی دیدارێکی نێوان ئەیاد عەلاوی ونوێنەرانی ناوچەکانی خۆرئاوی عێراق و سەرکردە مەیدانییەکاندا، رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی مەدەنی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، کە نوێنەرانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەشێکی سەرەکی دەبن لەو بەرەیەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button