شەش کوژرا و برینداری لێکەوتەوە
لە خانەقین داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا

لڤین:
لە خانەقین چەکدارانی داعش پەلاماری لیوایەکی حەشدی شەعبیاندا و لە ئەنجامدا سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و سێ چەکداری دیکەش برینداربوون.
لە بارەی هێرشەکەوە دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری ھێزەکانی لیوای ٢٨ی حەشدی شەعبیانداوە لە باکوری قەزای خانەقین بەڵام دوای شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوە ھێرشەکە لەلایەن لیواکەوە تێکشکێنراوە.
بەپێی زانیارییەکان سەرەتا ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی حەشد و دواتر شەڕو پێکدادان لەنێوان هەردوولادا روویداوە.