پارتی وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌داته‌وه

لڤین:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێمه جه‌خت له پابه‌ندبوونی حزبه‌كه‌مان و رێزگرتن له جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، كه ناكرێت ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، چ له ناوخۆی عێراق بێت یانیش له هه‌ر وڵاتێك، بڕیارێك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌ربكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا هاتووه: “كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی حزبه‌كه‌مان دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه ناپهسهندكراوهكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوه، كه تێیدا ئاماژه‌مان به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان كردبوو”.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، “بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری ژماره (5)ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 44ی له 28/10/2021 ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و كۆنووسه رێگه به تانه‌لێده‌ران له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێت، كه “پاشكۆی تانه‌لێدان” پێشكه‌ش بكه‌ن، كه ئه‌و به‌ڵگانه له‌خۆ ده‌گرێت پاڵپشتیكردن له تانه‌كان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، له رۆژی 29/10/2021 تا كۆتایی كاتی ده‌وامی فه‌رمی له رۆژی 31/10/2021″.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، “مادده‌ی 20 له یاسای ژماره 31ی ساڵی 2019ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به هه‌رسێ بڕگه‌كانییه‌وه، ماوه و رێگه‌كانی پێشكه‌شكردنی تانه‌لێدان له بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن رێكده‌خات، له‌و بڕگه‌یه‌دا ئاماژه به هیچ پاشكۆیه‌ك بۆ تانه‌لێدان ناكات. تانه‌لێدان له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌كرێت، چ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێت یانیش له‌ڕێگه‌ی كۆمسیۆنه‌وه بێت، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانیش پابه‌ند ده‌بێت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی ده‌سته‌ی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و روونكردنه‌وه‌كانی له‌باره‌ی تانه‌لێدان كه دوای گه‌یشتنی داواكارییه‌كه بۆ كۆمسیۆن ماوه‌كه‌ی له 7 رۆژ زیاتر نه‌بێت. هه‌روه‌ها وێڕای ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆمسیۆن له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه حوكمی ئه‌و بڕیاره شوێنگره‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌یه، به‌ڵام هیچ ناونیشانێك له‌خۆ ناگرێت به ناوی “درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی تانه”، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسایه. هه‌روه‌ك پێشه‌كی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه بڕیاره‌كه له ئه‌نجامی خستنه‌ڕووی ئه‌و نامانه ده‌ركراوه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه له‌باره‌ی خشته‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و تاوتوێكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران گه‌یشتوون”.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشکرایشیکردوە،”ئێمه جه‌خت له پابه‌ندبوونی حزبه‌كه‌مان و رێزگرتن له جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، كه ناكرێت ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، چ له ناوخۆی عێراق بێت یانیش له هه‌ر وڵاتێك، بڕیارێك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌ربكات، كه له ڕووی ناوهڕۆك و رێكاره‌كانه‌وه پێچه‌وانه‌ی ره‌شنووسی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بێت، وه‌ك یاسای ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات، جا شێوازی بڕیاره‌كه له‌ڕووی شكلییه‌وه هه‌رچییه‌ك بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن، كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 50 رۆژ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، تا ئێستاش كۆتایی به‌و ماراسۆنه نه‌هاتووه و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراون، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌و جۆره بڕیارانه‌یه”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، “بۆ هه‌مووان رایده‌گه‌یه‌نین، حزبه‌كه‌مان مافی ته‌واوی هه‌یه كه هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی و سیاسی بۆ به‌رگریكردن له ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌رانی خۆی بكات”.