كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئەنجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه

لڤین:
پآس بڵاو کردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆمەڵی دادگەری تەنها یەک کورسی بەدەستهێنا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵی دادگەری ئەنجامەکەی ڕەتکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌د ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له (10 /10 /2021)، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه له ڕێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تانه له ئه‌نجامه‌كان ئه‌ده‌ین و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی پێویستمان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌نجامدراوه به‌رامبه‌ر به كاندیده‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامی كۆتایی ڕاگه‌یه‌نرا بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ كاندیده‌كانی ئێمه كه پێشێلكاری گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (10 /10 /2021) ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه، وه له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه تانه له ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ین و به‌ڵگه‌كانمان بۆ دادگا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان/ عێرق
٢ی ١٢ی ٢٠٢١