وادەی شەپۆلێکی بارانبارین لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بە گوێرەی نوێترین پێشبینییەکان، ئەمشەو ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست، خۆرھەڵات و باکوری خۆرھەڵاتی ھەرێم و بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مام ناوەند.

هەروەها ئاشکرایشیکردوە،” ھەر بە پێی پێشبینییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر بێت لەگەڵ بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری خۆرھەڵات و ئەگەری بارانبارینی مام ناوەندیش ھەیە لە سەنتەری شارەکانی ھەولێر، کەرکوک، ھەڵەبجە و سلێمانی. کەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاندووە بڕی بارانبارین لە ١٢ سەعاتی ڕابردوودا بەم جۆرە بووە:

پیرمام دڵۆپ دڵۆپ
دھۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ ٥.١ ملم
کانی ماسی ٥.٢ ملم
باتوفە ٢.٦ ملم
سمێلان ١.٠ ملم
سیدەکان ٠.٦ ملم
بارزان ١.٢ ملم
دوکان ٠.٦ ملم
سۆران ٠.٦ ملم

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button