ھاوپەیمانی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمار دەکات

لڤین:

ھاوپەیمانی کوردستان بۆ بە دەستھێنانەوەی مافی کاندیدەکانی لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمار دەکات.

ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند،” وەک ھاوپەیمانی کوردستان ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەوەی لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵا تۆمار بکەن لەسەر بازنەی یەکی ھەولێر و بازنەیی سێ و چواری نەینەوا”.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە،”ئامانج لە تۆمارکردنی سکاڵاکە گەڕاندنەوەی مافی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کاندید لە بازنەی یەکی ھەولێر و مەجید ئەحمەد ئیسماعیل لە بازنەی سێ و عەزیزە عەبدولعەزیز لە بازنەی چواری نەینەوایە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button