پاش ساڵێك لە دەستگیركردن ژمارەیەك چالاكوانی بادینان مانیان گرت

لڤین:

ژمارەیەك دەستگیركراوی دیكەی بادینان نزیكەی ساڵێكە لە زیندانی ئاسایشدان و دادگایی نەكراون. ئەوان وتوویانە “لەژێر ھەڕەشە و ئەشكەنجەدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێك تاوان پێ كردووین و ڤیدیۆ كراوین و بڵاویشی دەكەنەوە”. ئێستایش لەگەڵ چەند زیندانیكراوێكی دیكە “ماوەی سێ‌ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن كردووە”.

ئەیهان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ و بە نوێنەرایەتیی زیندانیانی بادینان، لە زاری ئەو زیندانیكراوانەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە،”لە كاتی لێكوڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەكانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا كردووین كە نەمان زانیوە چی نووسراوە”.

هەروەها ئەو دەستگیركراوانە وتوویانە “بێجگە لەوەی ڕێگەمان پێ نادەن پارێزەری خۆمان ببینین، شەڕی دەروونیمان لەگەڵ دەكرێت”.

پێنج لەو زیندانیكراوانەی كە ئێستا مانیان گرتووە، لە دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی ڕابردووی شیلادزێن، شەشەمیان گۆهدار زێباریی ڕۆژنامەنووس و چەند زیندانیكراوێكی دیكەیش لەگەڵ ئەوان مانیان گرتووە.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” “دۆخی ئەو زیندانیكراوانە باش نییە”. دەشڵێت دەستگیركراوەكان وتوویانە كە “لە سەرەتای ڕفاندنمان لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە زۆر بە توندی ئەشكەنجە دراوین (دوو پەنجەی ئەمجەد ڕێكانی كە وەكوو ھێمای ئازادی لە ڕەسمەكان بەرزی دەكردنەوە، شكێندراون)”.

دەستگیركراوەكان داوایان كردووە كە “بە زووترین كات ڕێگە بدەن چاومان بە پارێزەرەكانمان بكەوێت و ڕۆژی دادگاییكردنمان دیاری بكرێت”.

داواش دەكەن كە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و یونامی لە نێزیكەوە بیان بینن و لە ئاساشی گشتییەوە بگوازرێنەوە بۆ چاكسازیی گەوران لە ھەولێر یان دھۆك.

ناو و ڕۆژی دەستگیركردنی ئەو چالاكانە

مەحموود ناجی سدیق (چالاكوان) – شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

كوڤان تاریق جبرائیل (چالاكوان) – شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

یوسف شەریف ئیبراهیم (چالاكوان) – شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠

ئەمجەد یوسف موستەفا (چالاكوان) – شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠

نێچیرڤان بەدیع حاجی (چالاكوان) – شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠

گوهدار زێباری (ڕۆژنامەنووس) – ئاكرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠ (سزا دراوە و بۆ چاكسازی نەگواستراوەتەوە).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button