شەپۆلێكی بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

لڤین:

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات، كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆڵێكی بەفرو باران بارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

لەمبارەیەوە ئاراس جەبار شارەزا له‌ بواری كه‌شناسی له‌ لاپەرەی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا 2 – 12- 2021 ، كە دەكاتە سەرەتای مانگی ئایندە پێشبینی دەكەین شەپۆڵێكی بارانبارین و ساردو سەرما ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە كە شەپۆلەكە خۆی لە چاڵاكبوونی خێرای باو نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا دەبینێتەوە لەگەڵ بارینی باران و لەناوچە شاخاوییەكانیشدا كاریگەری دەگۆرێت بۆ بەفر بارین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button