مەسرور بارزانی: لە هیچ شوێنێکی دونیا شتی وا نییە خوێندن بە خۆڕای بێت

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە هیچ شوێنێکی دونیا شتی وا نییە خوێندن بە خۆڕای بێت و دەرماڵەش وەربگرێت و ئەو وڵاتانە خوێندنیان بەلاش نییە، هەموو قوتابییەک دەبێت پارە بدات.

ئەمڕۆمەسرور بارزانی، لەگەڵ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە کۆلێژی پەروەردەی بنیات کۆبووەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند سەرۆکی حکومەتی لە کۆبونەوەکەدا وتیەتی “حکومڕانی تەنیا ئەوە نییە کە حکومەتێک حوکمڕانی بکات و هاوڵاتیش گوێی لێبگرێت، دەبێت هەردوولا بەیەکەوە کار بکەن”.

سەرۆکی حکومەتی لە بارەی خۆپیساندانەکانەوە دەڵێت، دەستێک هەیە کە ویستویەتی ئاراستەی خۆپێشاندانەکان بەرەو ئاڵۆزی ببات و دەپرسێت، بۆچی رێگە بدرێت کە بە ناوی خۆپێشاندان ئەجێندای سیاسی خۆی بە ناوی قوتابی جێبەجێبکات؟

بارزانی ئاماژەی بەوەدا، سەرکۆنەی ئەو لایەنانە دەکەن کە پەلاماری خوێندکارانیان داوە و سەرکۆنەی ئەو کەسانەش دەکات کە پەلاماری هێزە ئەمنییەکانیان داوە.

سەرۆکی حکومەتی دەڵێت “داواکردنی دەرماڵە بۆ ئەوەی خوێندنێکی خۆڕایی بکرێت، باوەڕ بکەن لە هیچ شوێنێکی دونیادا شتی وەها نییە”.

وتیشی “ئەگەر بمانەوێت چاو لە وڵاتانی پێشکەوتوو بکەین.. ئەو وڵاتانە خوێندنیان بەلاش نییە، هەموو قوتابییەک دەبێت پارە بدات، بەڵام.. بانک قەرزیان پێدەدات، ئەو قەرزەش بۆ ئەوەیە کە دواتر بە قیست پارەی خوێندنی خۆیان بدەنەوە بە زانکۆکان، قەرزەکانیش حکومەت نایدات، بانک دەیدات”.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button