عێراق گرێبەستی هاوردەکردنی 18ملیۆن ڤاکسین دەکات

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق، گرێبەستی نوێ دەکات، بۆ هاوردەکردنی 18 ملیۆن ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا.

عەلی حەسەن بەلداوی، بەڕێوبەری گشتی بازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستیە پزیشکییەکان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند، پلانیان هەیە گرێبەستی نوێ بكەن لەگەڵ كۆمپانیاكانی فایزەر، سینۆفارم و كۆڤاكس، بۆ هاوردەکردنی 18 ملیۆن ژەمی دیکەی ڤاكسینی كۆرۆنا..

وتیشی: پێشتریش عێراق لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڤاکسینی كۆرۆنا گرێبەستی كردبوو، بۆ ھاردەكردنی 30 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button