مەسرور بارزانی: ئامانجمان ئەوەی هەرێمی کوردستان بکەینە سەنتەرێکی بازرگانی ناوچەکە

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بریتانی – عێراقی كرد و رایگه‌یاند، ئامانجیان ئەوەیە هەرێمی کوردستان ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بریتانی – عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.

نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییەکانی ئەنجومەنەکەیان خستەڕو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کارکردن بە ئاڕاستەی هەمەجۆرکردنی ئابوری و سەرچاوەکانی داهات، دوپاتیشی کردەوە، کە “ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button