دەزگای لوتکە ئاگاداریەکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

دەزگای لوتکە داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکات کە لە کەناڵی ئینگلیزی خنکان، بۆ ناسینەوەی تەرمەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان پێوە بکەن.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لە کارەساتی نقوم بوونی بەلەمێک بە ژمارەیەک سەرنشینەوە لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا، ٢٧ تەرم دۆزراونەتەوە و کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە و دوو کۆچبەری تریش ڕزگار کراون.

ئەوەشی ئاشکرا کردوە، لەو کۆمەڵە کۆچبەرە تا ئێستا ناوی ٩یان تۆمار کردوە، کە کەسێکیان لە ڕزگاربووەکانە و ئەوانی تریش گیانیان لەدەست داوە.

دەزگای لوتکە ئەوەشی راگەیاندوە، بە مەبەستی ناسینەوەی تەرمەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەر خێزانێک گومانی ھەیە ڕۆڵەکەیان لە ناو ئەو بەلەمەدا بوە، پەیوەندی بکات بە دەزگاکەیانەوە تاکو لە نزیکترین دەرفەتدا تێستی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکارەکانیان بکرێت و لە ڕێگای نوێنەرێکیانەوە رەوانەی فەڕەنسا بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button