وەزارەتی رۆشنبیری:پەلاماری كتێبخانە، كارێكی دوور لەڕەوشتی شارستانییە

لڤین:
پاش ئەوەی پاس نیوەڕۆی ئەمرۆ ( چوار شەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) پێنج فەرمانگەی حکومی لەپیرەمەگرون لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندران یەکێک لەو فەرمانگانە کتێبخانەی ئەو ناحیە بوو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، سەبارەت بەو ڕوداوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕونکردنەوەکە:
ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە
ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لەناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.
ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بەتایبەتی سوکایەتی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەکانمان و پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لەڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بکەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.
وتەبێژی وەزارەتی
ڕۆشنبیری و لاوان
2021/11/24