ئه‌دهه‌م بارزانی سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەى خوێندکارانى لە سلێمانی و هەولێرو دهۆک بەڕێوە چووەو لە سلێمانیش گرژی لەنێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان روویدا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردوەتەوە ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ( ئەدهەم بارزانی) هەڵوێستی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
به ناوی خوای گه‌وره
ئه‌مانه‌ی له‌م وێنانه‌ی خۆاره‌وه دا ده‌بینین، دڵی ئێمه‌ن، خۆشك و برا و كوڕ و كچمانن، چیمان به سه‌ر هات.
ئه‌مانه داوای : بڕێك سه‌رفیرازی،چه‌نگێك رێز، فڕێك ئازادی، پارچه‌یه‌ك نان، قومێك ئاو ده‌كه‌ن، له گه‌ڵیان بن نه‌ك دژیان .
براتان
ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی
٢٤-١١-٢٠٢١ – پیرمام