سەبارەت بەو ئاڵای هەرێمی کوردستان کە وا دەردەکەوێت بێڕێزی پێدەکرێت ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

پاس ئەوەی لە لێدوانێکیدا بۆ بەشێک لە میدیاکان جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم،سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆییکە تێیدا وادەردەکەوێت کە ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە شەقامێک بڵاوکراوەتەوە و هاوڵاتیان و ئۆتۆمبیل بەسەریدا دەچن، ڕایگەیاند،” سوكایەتیكردن بەرەمزو سەروەری و هێماكانی كوردستان جێگەی قبوڵكردن نیە، چەند كەسێكی سەرڕۆ لە سلێمانی بێڕێزی و سوكایەتیان بە ئاڵای هەرێمی كوردستان كردووە، هاوڵاتیەک بەناوی بەرهەم کاکەزاڵ وەک یەکێک لەو هاوڵاتیانەی کە وا دەردەکەوێت بێڕێزی دەکات بە ئاڵاکە ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بۆرای گشتی کوردستانیان

ھاوبیرانی بیری کوردستانی و خەمخۆرانی ئاڵا

ئەو وێنەیەی بڵاو بۆتەوە لەتۆری فیسبوک ھاوبیرانی زێدەخۆشەویست ئەوێنەیە شاری سلێمانیە و بەرامبەر زانکۆی ئەمریکیە مانگی ٢ ی ٢٠٢٠ تە رەشەبا ئاڵاکەی خستبوو ئێمەو چەن برادەرێک کەلەدوام دەگەراینەوە سەیارەکانمان وەستان تا ئاڵاکە کۆکەینەوەئەوە پەیوەندی بەخۆپشاندانەوە نیە تکایە تێمەکەون ئەوەی ئەڵێ لەوێ بووم درۆئەکات ئەو ئاڵایە درابوو کاک ئەردەڵان طیفور نامەی بۆ پەیجی کاک قوباد ناردبوو کەئاڵاکە نۆژەن کەنەوە ئەوکات باش توند نەکرابوو رەشەباکەش بەھێزبوو بۆیەکەوتبوو

تەنھابۆرایگشتی ئەم روونکردنەوەیەم دابوو

بەرهەم کاکەزاڵ

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button