مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی لەبارەی سووتانی بارەگاکەیان ھاتنەدەنگ

لڤین:
به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك یه‌كێتی پاڵپشتی ته‌واوی داوا ره‌واكانی خوێندكاران ده‌كه‌ن، دا‌واشیان لێده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی هێمنانه و دوور له توندوتیژیی داواكانیان بگه‌یه‌نن، چونكه دواجار توندوتیژی زیان به شاره‌كه و هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.
جه‌بار فارس، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، توێژی خوێندكاران پشتوپه‌نای بووه، هه‌میشه پاڵپشتی له داوا ره‌واكانی خوێندكاران كردووه و له داواكاری ئه‌مجاره‌ی خوێندكارانیش‌دا، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پشتگیری له داواكانیان ده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ڵامی جددیان بداته‌وه‌و كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكرێت”.
وتیشی: “خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته به‌رده‌م بینای مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن، بارودۆخه‌كه‌یان قۆرغكردووه‌و خۆیان خستووه‌ته نێو خوێندكارانه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خوێندكاران بگۆڕن و توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، بۆیه داوا له خوێندكاران ده‌كه‌ین داوا كانیان به شێوه‌ی هێمنانه‌و دوور له توندوتیژی بگه‌یه‌نن و ئێمه‌ش پشتگیری ته‌واوی داواره‌واكانیان ده‌كه‌ین”.
هه‌رسه‌باره‌ت به بارودۆخی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی رایگه‌یاند: “خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ ژوورێكی بچوكی بینای مه‌ڵبه‌ند سوتاوه، له ئێستاشدا بارودۆخه‌كه زۆر ئاساییه‌و كارمه‌ندان له ناو بینای مه‌ڵبه‌ندان و ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن”.
راشیگه‌یاند: “داوا له خوێندكاران ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌ی هێمانانه‌و دوورله توندوتیژی داوا ره‌واكانیان بگه‌یه‌نن، چونكه دواجار توندوتیژی زیانی بۆ شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و هاووڵاتییان و خوێندكاران ده‌بێت”.