چیتان لە خۆتان و خەڵکیش کرد؟!

لڤین: عەبدوڵای مەلا نوری

سەرنج بدەن نەوتەکەتان داوە بە وڵاتان، خەڵکتان قەرزارو برسی کرد، ئێستا گەر نەوتەکە لە وڵاتان وەربگرنەوە ئەوا دەتانڕوخێنن، خۆ ئەگەر درێژە بەم دۆخە بدەن خەڵک دەتانڕوخێنێ.

کێشەکانتان لە گەڵ عێراق گەیاندوتە ئاستێک، ئەگەر لە گەڵی رێک بکەون دەبێ حساباتی کۆنیشیان بۆ ئاشکرابکەن، کە ئەمشتان کرد ئەڕوخێن، خۆ ئەگەر لەگەڵ عێراق رێک نەکەون و کێشەی خەڵکی کوردستان چارەسەر نەکەن ئەوا خەڵک دەتانڕوخێنێ.

هەمو شتێکتان کردوە بە کەرتی تایبەت (دزی و تاڵانی)، گەر لێیان وەربگرنەوە لەناو خۆتاندا سەرگەورەی خاوەن کۆمپانیاکان یەکتر دەخۆن، خۆ ئەگەر هەر لەسەر ئەم نەهجەی ئێستا بەردەوامبن خەڵک دەتانڕوخێنێ.

سەرنج بدەن، ئەندامەکانی خۆتان بە پارەو بەرژەوەندی لە دەورتان ماون، ئەگەر پارەیان لێ ببڕن ئەوا ئەوانیش پشتتان تێدەکەن و دەڕوخێن، خۆ ئەگەر هەر لەسەر دزینی داهاتی گشتی بۆ تێرکردنی دارودەستەکانی خۆتان بەردەوامبن ئەوا خەڵک دەتانڕوخێنێ.

ئێوە کارێکتان کردوە دەیان هەزار گەنج بێکارن، کاتێک بتانەوێ هەمویان بکڕن و بێدەنگیان بکەن ئەوا ناتوانن، خۆ ئەگەر هەر لەم دۆخی بێکارییەدا بمێننەوە ئەوا گەنج دەتانڕوخێنێ.

دڵنیابن گەنجەکان ئەگەر بڕۆن بۆ بیلاروسیا لەوێ ریسواتان ئەکەن، خۆ ئەگەر لێرە بمێننەوە ئەوا نزیکەو دێنە سەرتان و دەتانڕوخێنن.

زۆر دڵنیابن چارەنوستان روخانە، رسوابونە…

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button