سەدر هەڵوەشاندنەوەی باڵێکی سەربازی راگەیاند

لڤین:
موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، وەک نیازپاکییەک هەڵوەشاندنەوەی باڵی سەربازیی لیوای “اليوم الموعود” رادەگەیەنێت.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ ( هەینی، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە هەڵوەشاندنەوەی باڵی سەربازیی لیوای “اليوم الموعود” ئاشکرا کەدوە و ڕایگەیاندوە،” پێویستە ئەو لیوایە ( ٣١٣ ، ٣١٤ ، ٣١٥ ) کە لە سامەڕا و هەر شوێنێکى دیکە لە 48 کاتژمێردا چەکەکانیان رادەستى سەرایا سەلام بکەن و بارەگاکانیان دابخەن، پێویستە بەرپرسان فەرمانەکە جێبەجێ بکەن”.
لەبەشێکی تری تویتەکەدا سەدر هیواى خواستووە بڕیارەکە ببێتە سەرەتایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى گروپە چەکدارەکان و داخستنى بارەگاکانیان.