شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: كارەكانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی جێی دەستخۆشییە

لڤین:

رۆژى پێنج شەممە ١٨ى١١ى٢٠٢١، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک) چاویکەوت بەعەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەرى پاسپۆرتی پارێزگاى سلێمانی.

لەدیدارێکدا عەمید سالار سەربارى پێشکەشکردنی چەپکە گوڵى پیرۆزبایی، پوختەیەکى لەبارەى کاروبارەکانیان و هەوڵەکانیان پێشکەشکرد بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەى رۆتین و ئاسانکارى پێویست بۆیان، هاوکات ئاماژەى بەمیکانیزمی کارکردنیان کردەوە کەکۆمەڵێک ئەفسەر و کارمەندى بەتوانا و دڵسۆز کاروبارەکان بەرێوەدەبەن.

لەبەرامبەردا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هانیدان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارى بۆ هاوڵاتیان و کارئاسانیکردنی زیاتر بۆیان، وتیشی: کارى ئەم بەرێوەبەرایەتیە جێى دەستخۆشییە بەو پێیەى خزمەتگوزارییەکی گرنگ پێشکەشى هاوڵاتیان دەکات، لەمبارەیەوە داواى لێکردن کەزیاتر چاوکراوەبن و هەموو هەوڵێک بۆ روبەروبوونەوەى ساختەکارى و خراپ بەکارهێنانی بەڵگەنامەکان، بگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button