چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان سوربوونی خۆی لەسەر هەڵوێستەکانی راگەیاند

لڤین:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگەیاند، پابه‌ندن به‌یاسا و پاراستنی شكۆی وڵات و سورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و نا هاوسه‌نگیه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێناویه‌تیه ئاراوه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “به گه‌لانی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی راده‌گه‌یه‌نن كه به‌ڵگه و داتای ڕوون و پشتڕاستكراوه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ناهاوسه‌نگییه گه‌وره‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا هه‌یه، بێ گومان ئه‌وه ده‌ریده‌خات كه دزییه‌كی سیستماتیكی ده‌نگه ڕه‌واكان هه‌بووه، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا جینین بلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق داوای له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كرد، بانگهێشتی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی گوێ له‌ناڕه‌زایه‌تیاكانمان بگرێت”.
ئەو گروپەی شیعەکان کە لە شەش لایەن پێکدێت ئاماژەی بەوە کردووە “له كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ جینین بلاسخارت باس له كێشه‌ی ته‌كنیكی و یاسایی ژماردن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی وردیان پێشكه‌ش كردوه كه به به‌ڵگه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ناهاوسه‌نگییه به‌رچاوه‌ی كه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاریكردنی ئاشكرای ژماردن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان بوو”.
باسی لەوەشکردووە “به‌رده‌وام ده‌بین له رێكاره یاساییه‌كان بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین له‌پرۆسه‌ی وردبینیكردن و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان كه ده‌ستور مسۆگه‌ری كردووه”.
كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رۆشی جێگیركردنی پرۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق و پته‌وكردنی متمانه‌ی خه‌ڵك به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن”.
دەشڵێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناڕازین له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، نوێنه‌رایه‌تی سێ به‌شی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن و چوارچێوەی هەماهەنگیش جەختدەکاتەوە لەسەر پابەندبون بە یاسا‌و پاراستنی شکۆی دەوڵەت و بونیاتنانی پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی و شەفافیه‌ت و پابەندبون بە پەراوێزنەخستنی ویستی جەماوەر.