نوێترین زانیاری سەبارەت بە دانانی 225 کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان،  225 کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە سلێمانی دادەنرێت و ئەو پڕۆژەیە دراوە بە کۆمپانیا و پارەی سزای هاووڵاتیان بۆ کۆمپانیاکە دەچێت، دەشڵێت، پڕۆژەکە لەماوەی ٥٠٠ ڕۆژدا جێبەجێدەکرێت و ئێستاش بیناکەی لە نێو ھاتوچۆی سلێمانی لە قۆناغی كۆتایی دایە. 

لە بەدواداچونێکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ )  لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، ڕایگەیاند،” پێشتر کاری عەریزە نوسین لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆ لە چەند کەسێکی ھەژار وەرگیرایەوە کە بژێوی ژیانیان لەسەربوو، درا بە کۆمپانیا و نرخکەی چەندین قات لە سەر ھاوڵاتی زیادکرا، ئێستاش بڕیار دراوە بە پێدانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبیل بەکەرتی تایبەت، ئەم ھەنگاوە بەکارێکی نادروست دەزانم، چونکە سزا نادرێتە کەرتی تایبەت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشتر لە ڕێگای پەرلەمانەوە ئەم دۆسیەم جوڵاند، لە بری گفتوگۆ و چارەسەر، ڕەتکرایەوە و وتیان شتی وا نیە، بەڵام ئێستا بەرەو ئەوە دەچێت کارەکە بچێتە قۆناغی جێبەجێکردن، گرێبەست کراوە بۆ پێدانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبیل بە کەرتی تایبەت، قۆناغی یەكەم تەواوی پارێزگای سلێمانی دەدرێتە کۆمپانیایەک بەناوی Early future ”.

دەقی بەدواداچوونەکە:

بەدواداچون

پێشتر کاری عەریزە نوسین لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆ لە چەند کەسێکی ھەژار وەرگیرایەوە کە بژێوی ژیانیان لەسەربوو، درا بە کۆمپانیاو نرخکەی چەندین قات لە سەر ھاوڵاتی زیادکرا !!

ئێستاش بڕیار دراوە بە پێدانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبیل بەکەرتی تایبەت، ئەم ھەنگاوە بەکارێکی نادروست دەزانم! سزا نادرێتە کەرتی تایبەت!…

بەڕێوبردن و کۆکردنەوەی داھات و بەکارھێنانەوەی بۆ خزمەتی گشتی ئەرکی حکومەتە..

پێشتر لە ڕێگای پەرلەمانەوە ئەم دۆسیەم جوڵاند! لە بری گفتوگۆو چارەسەر، ڕەتکرایەوەو وتیان شتی وا نیە.. بەڵام ئێستا بەرەو ئەوە دەچێت کارکە بچێتە قۆناغی جێبەجێکردن!

گرێبەست کراوە بۆ پێدانی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبیل بە کەرتی تایبەت ، قۆناغی یەكەم تەواوی پارێزگای سلێمانی دەدرێتە کۆمپانیایەک بەناوی Early future

کۆمپانیاکە:

٢٢٥ کامێرا بۆ سەرتاسەری سلێمانی دادەنێت..

٤٢٠ ئۆتۆمبێل بۆ حکومەت دەکڕێت..

٥٣ ملیار دینار خەرجدەکات

لە ٥٠٠ ڕۆژدا کامێراکان دەکەوێتەکار..

ئێستاش بیناکەی لە نێو ھاتوچۆی سلێمانی لە قۆناغی كۆتایدایە…

٨٠٪‏ داھاتی کامێرا بۆ کۆمپانیایەو ٢٠٪‏ بۆ حکومەت، دوای ئەوەی کۆمپانیا کۆی خەرجیەکانی دەرھێنایەوە ڕێژەکە پێچەوانە دەکرێتەوە..

گرێبەستەکەش بۆ ١٥ ساڵە..

کامێرای ھاتوچۆ نابێت نابێت بدرێتە کەرتی تایبەت، چونکە، ئەمە خزمەتگوزاری نیە، سزایە بۆ تیژڕەوی و سزاش نادرێتە کەرتی تایبەت.. ئایا حکومەت ناتوانێت خۆی ئەم کامێرانە دابین بکات!

لە بنەڕەتدا فکرەی کامێرای ھاتوچۆ بۆ کەمکردنەوەی تیژڕەویە نەک کۆکردنەوەی پارە بۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت…

جارێ وەرگرتنی پارەی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی ھیچ یاسایەکی نیە! چ جای ئەوەی بدرێتە کەرتی تایبەت..

من ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەم دۆسیەم داوە بە داواکاری گشتی بۆ ڕاگرتنی و ڕێککاری یاسایی..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button