ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کەرکوک گۆڕا

لڤین:

ئەنجامی ھەڵبژاردن بەھۆی تانەیەکی ھاوپەیمانی فەتحی ھادی عامرییەوە گۆڕانکاری بەسەر ھات و پێکھاتەی تورکمان کورسییەکی لەدەستدا.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەرچووە، (غەریب عەسکەر) کاندیدی ھاوپەیمانی فەتحی ھادی عامری لە پارێزگای کەرکوک، سەرکەوتووە بۆ پەرلەمانی عێراق.

سەرکەوتنی ئەم کاندیدەی ھاوپەیمانی فەتح بەھۆی بردنەوەی تانەیەکی ھەڵبژاردن دێت کە ھاوپەیمانێتییەکەی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کەرکوک تۆماریکردووە.

بڕیاری دادگا دەڵێ، لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکاندا دەرکەوتووە، کارتی دەنگدان لە ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکاندا نەخوێندراوەتەوەو وەکو دەنگی پوچەڵ ئەژمارکراوە، ئەمە لەکاتێکدا ئەو دەنگانە دروست بوون.

(غەریب عەسکەر) لەسەر بازنەی (٢)ی کەرکوک سەرکەوتنی بۆ پەرلەمانی عێراق مسۆگەر کردووە، بەمەش دەچێتە شوێنی (سەوسەن عەبدولواحید) کە لە ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردندا بە جیاوازی تەنیا (٢) دەنگ وەکو براوەی ھەڵبژاردن ناوی لەم بازنەیە راگەیەندرا.

بەپێی ئەم گۆڕانکارییە نوێیە، ئێستا ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کەرکوک بەمێشوەیە:

کورد (٦ کورسی)

عەرەب (٥ کورسی)

تورکمان (١ کورسی کە ئەرشەد ساڵحییە)

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button