ئەفسەرێكی پیشمەرگە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، لەئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا، پیاوێك لەلایەن ژنەكەیەوە بە چەقۆ كوژرا.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك، ئەمڕۆ ( دوو شەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) رایگەیاند،” ئێوارەی دوێنی لە گەڕەكی موسەڵای شاری كەركوك پیاوێكی تەمەن 52 ساڵ بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئازادی و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، پاش لێكۆڵینەوەكانیش دەركەوت لەلایەن ژنەكەیەوە كوژراوە”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتەبێژی پۆلیسی كەركوك، ئاماژەی بەوەكردووە،” ژنەكە دانی بەوەداناوە كە بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشتووە”.

بەگوێرەی زانیارییەكان كوژراوەكە ناوی لەتیف ناسیحە و ئەفسەرە بە پلەی عەقید، هەروەها یەكێكە لە پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ژنەكەش لە نەتەوەی عەرەبە و هاوسەری دووەمی پیاوەكە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button